رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارە قوورسەکەی دا

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێڕاقی بریاریدا. ڕەتیکردوە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.

بەگوێرەی بریارەکەی دادگای باڵای فدڕاڵی، ڕایگەیاندووە: بە گوێرەی ماددەی ٩٣ی دەستووری عێڕاق و ماددەی چواری “یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی” هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوینەران ناگرێتەوە.

دەقی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق:

1- ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دوای ئەوەی هەڵدەبژێردرێن نوێنەرایەتی خۆیان و فراکسیۆنە سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن. بۆیە پێویستبوو ئەو کارەکە بکەن کە بۆی هەڵبژێردراون، کە بەرژەوەندی خەڵکە، نەوەک ببنە هۆکاری بۆ پەکخستنی بەرژەوەندی و هەڕەشە لە سەلامەتییان و سەلامەتی وڵات بە گشتی بکرێت.

2- سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوە هەیە هەموو لایەک پابەندی بەندەکانی دەستووربن و لێیەوە دەرنەچن، بۆ هیچ دەسەڵاتێک نییە بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی وادە دەستوورییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار، چوونکە ئەمە پێشێلکردنی دەستوور و تێکدانی تەواوی پرۆسەی سیاسی و مەترسییە بۆسەر ئاسایشی وڵات و هاووڵاتییان.

3- ئەو سزایەی کە بەسەر ئەنجوومەنی نوێنەران دەسەپێنرێت لە ئەنجامنەدانی ئەرکە دەستوورییەکانیدا، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەکەیە کاتێک پاساو بۆی هەبێت.

4- دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 میکانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پێی بڕگەکانی ماددەی ٦٤ی داڕشتووە.

5- تایبەتمەندییەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی بەپێی ماددەی ٩٣ی دەستوور و ماددەی ٤ی یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی، سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ناگرێتەوە.

6- دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 چاوپۆشی نەکردووە لە رێکخستنی بڕگەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان. بۆیە هیچ بیانوویەک نییە بۆ جێبەجێکردنی بنەماکان و چاوپۆشیکردن لە دەستوور. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button