ئەلبانیا گشت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند
ئەمڕۆ چوار شەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی بڕیاری داوە گشت پەیوەندییە دیپلۆماسسیەکانی لەگەڵ “کۆماری ئیسلامی ئێڕان” بپچڕێنێت.
” ئێدی راما” سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ئەمڕۆ لە وتارێکی ڤیدییۆی ڕایگەیاند “دەوڵەت [ئەلبانیا] بڕیاریداوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێڕان بپچڕێنێت”
لە بڕیارەکەدا هاتووە، گشت دیپلۆمات و کارمەندانی ئێران بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەبێت خاكی ئەو وڵات جێبێڵن. هەروەها ئەلبانیاش بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، دیپلۆمات و کارمەندای باڵوێزخانەکەی لە ئێران دەکێشێتەوە.
ئەم کاردانەوەی ئەلبانیا دوای ئەوە دێت. گرووپی هاکەری ئێرانی بەناوی” عەدالەتی سەرزەمین- دادوەری نیشتمان” لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی ” تێڵێگرام”، بەرپرسیارەتی هەککردنی چەندین پێگەی ئەلیکتڕۆنی ئەلبانایای گرتە ئەستۆ.
لە ڕۆژانی (یەک و دووی تەمووزی ئەم ساڵ)، بە هۆی هاککردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی و سایبێری ئەلبانیا هۆشداری بەرپرسانی ئە ولاتە. گردبوونەوەی ساڵانەی ” مووجاهیدینی خەڵقی ئێران” لە تیرانای پایتەختی ئەلبانای هەڵوەشایەوە.
جێگەی ئاماژەیە. دوای ئەوەی عێڕاق لە ژێر فشاری ئێڕان ساڵی ٢٠٠٩ کەمپەکانی ئەو ڕێکخراوەی لە داخست. ” موجاهیدینی خەڵق” کەمپەکانی خۆی گوستەوە بۆ ئەلبانیا.
“موجاهیدینی خەڵق” بە بەهێزترین ئۆپۆسۆزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێڕان دادەنرێت، خاوەن هێزی سەربازییە. ساڵانە گردبوونەوەی جەماوەری فراوان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پێشووی ووڵاتانی وەک ” ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سعوودییە، و ئەردن” لە ئەلبانیا و فەڕەنسا سازدەکات.