جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم بەرهەمە نێوخۆییەکان هەناردەی ئەمریکا دەکات

کۆمپانیای ئەمریکیەکان لەڕێگەی ژووری بازرگانیی ئەمریکاوە داوا دەکەن پەیوەندی پیشەسازیی خۆراک و هەناردەکردنی بەروبوومەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا پەرەی پێبدرێت.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و باربارا ئابێل، بەرپرسی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ژووری بازرگانیی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە هەناردەکردنی بەرهەمە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە کردووە.

فەتحی مودەڕیس، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “سەرەتا لێکۆلینەوە دەکرێت لەبارەی ئەوەی بەبازاڕکردن بۆ دەرەوە چۆنە و تێچووەکەشی چەندە”.

هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە و ساخکردنەوەیان لە بازاڕەکانی وڵاتانی دەرەوە، جووتیاران هاندەدات بەرهەمی باشتر و زیاتر بەرهەمبهێنن، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیاتر ناساندنی بەرهەمی کشتوکاڵی بە وڵاتانی دەرەوە.

هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ساخکردنەوەی بەرهەمی نێوخۆ و هەناردەکردنیان بۆ دەرەوە یەکێک لە کارنامە سەرەکییەکان بووە، ئێستا بەرهەمی جووتیارانی کورد بۆ وڵاتانی کەنداو، ئەوروپا و بەریتانیا هەناردە دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button