رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بانکی نیشتیمانی دەیان جۆر قەرز و پێشینە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: باڵەخانە دابینکراوە و هەموو ئامادەکارییەک تەواوکراوە، تەنها ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە بۆ دانانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی.

بانكی ناوەندیی عێراق لەدوای ساڵی 2003ەوە 19 جۆر قەرز و پێشینەی جیاواز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەدات، لەمەودوا بۆ خەڵکی کوردستانیش بەردەست دەبن. 

پێشینه‌کان:

– هاوسەرگیری – 10 ملیۆن دینار 
– خانەنشینان – 5 بۆ 25 ملیۆن دینار
– قوتابیان ماستەر و دکتۆرا – 10 ملیۆن دینار
– وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری – 25 ملیۆن دینار
– حەشدی شەعبی – 5- 10 ملیۆن دینار (تاوەکو ئێستا ڕوون نییە چۆن بۆ توێژی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەگونجێنرێت).
– فەرمانبەرانی گرێبەست – 5- 10 ملیۆن دینار
– فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت – 10 ملیۆن دینار
– ڕۆژنامەنووسان- 3 ملیۆن دینار

قەرزەکان:

– کڕینی زەوی – 50 بۆ 75 ملیۆن دینار
– کڕینی خانوو – 75 بۆ 150 ملیۆن دینار
– کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکان (شووقە و ڤێلا و خانوو)  – 100 بۆ 300 ملیۆن دینار
– نۆژەنکردنەوەی خانوو – 15 بۆ 50 ملیۆن دینار
– پڕۆژەی بچووک – 25 ملیۆن دینار
– کڕینی ئۆتۆمبێل – 60 ملیۆن دینار
– بێوەژنان و تەڵاقدراوان – 10 ملیۆن دینار
– خاوەن پیشە پزیشکییەکان – 150 ملیۆن دینار
– خاوەن قوتابخانە و زانکۆ تایبەتەکان – 150 ملیۆن دینار
– دادوەران – 150 ملیۆن دینار
– خاوەن هۆتێلەکان – 50 ملیۆن دینار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button