رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لێدوانی نوێی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچە

سەرۆکی دادگای فیدراڵی: دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەمان مافیان هەبێت.

جاسم عومێری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد مەحادین، سەرۆکی دادگای دەستووری ئوردن لە عومان، باسی گوزەرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

عومێری ڕایگەیاندووە، ئەرکی دادگای باڵای فیدراڵی ئێستا تەنیا جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکو کارکردنە بۆ بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان و پاراستنی یەکگرتوویی خاکەکەی. 

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی دەبێت داهاتی نەوت بۆ گەلی عێراق بێت و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هەمان ئەو مافانەیان هەبێت کە فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەیانە.

دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە حکومەتی عێراقی پابەند بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە هەر بارودۆخێکدا بێت، تاوەکو ئێستاش وەزارەتی دارایی عێراق بیانووی جۆراوجۆر دەهێنێتەوە و لەمپەر دروست دەکات بۆ ناردنی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button