رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بانکێکی عێراقی بەشداری لە پرۆژەی (ھەژماری من) دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە بانکی ئیسلامیی عێراق (IIB – Iraqi Islamic Bank) دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات، شانبەشانی بانکە بەشداربووەکانی دیکە کە بریتین لە بانکەکانی ( BBAC, Cihan, NBI ،RT) . حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە بانکە گەورەکانی دیکەش بەشداری بکەن.

تا ئێستا زیاتر لە ٢٤٠ هەزار هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دروست کراون و زیاتر لە ١٢٠ هەزار کارتی بانکی دابەش کراون. هاوبەشیی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بانکەکان، بووەتە هۆی زیادبوونێکی بەرچاوی ئامێرەکانی ATM. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەجۆران لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بەردەوامە لە درێژەدان بە پلانی خۆی کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار بکات.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و مووچەخۆران.

هەروەها هەنگاوێکە بۆ ڕەخساندنی کێبڕکێی تەندروست لە کەرتی بانکی و خزمەتگوزارییە داراییەکان، بانکەکانیش زیاتر پاڵپشتی دەکرێن بۆ زیادکردنی لقەکانیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کە هاوبەشی لەگەڵ بانکە بەشداربووەکان بەرفراوانتر بێت، بەتایبەتی چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتووەوە شێوازی پارەدانی دیجیتاڵی دەستەبەر بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button