رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەکرێت

هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە یەکشەممەوە، بە کۆدی ژمارە 23 کە تایبەتە بە پارێزگەکە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت.

لە راگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، لە یەکشەممەوە، بە کۆدی ژمارە 23 کە تایبەتە بە پارێزگەکە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت.

ئەوەش هاتووە، کە ئەو هاووڵاتییانەی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر، سلێمانی و دهۆکیان هەیە دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆیان داواکاری پێشکێش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە هاتووچۆی هەڵەبجە.

هاتووچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر هاووڵاتییەک خواستی کڕینی ژمارەی دڵخوازی خۆی هەیە دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات کە لە ژمارە (1000 23)وە دەستپێدەکات و نرخیان هاوشێوەی تابلۆی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە دوو ملیۆن دینارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 22-02-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە راگەیێندرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button