جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ترەمپ: نەبمەوە سەرۆک گۆمی خوێن هەڵدەستێت

دۆناڵد ترامپ: “ئەم هەڵبژاردنە من نەبمەوە سەرۆک گۆمی خوێن هەڵدەستێت و دیموکراسی لە وڵاتدا نامێنێت”.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گۆڕانکاری لە مێژووی وڵاتەکەدا دروست دەکات و پێنجی نۆڤەمبەری ئەمساڵ گرنگترین ڕۆژ دەبێت لە مێژووی ئەمریکا”.

ترەمپ گوتیشی: ئەگەر ئەمجارە من نەبمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و لای سەرۆکی ئێستا (جۆ بایدن) بمێنێتەوە، ئەوا “گۆمی خوێن” لە ئابووریی وڵات ڕوودەدات.

لەبەشێک لە قسەکانی ترەمپ لەبارەی ئەو ئاڵۆزیی و کێشانەی ئێستایە کە لە ئەمریکا لەسەر پیشەسازی ئۆتۆمبێل دروستبووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی ناوخۆ بفرۆشرێت، باج بەڕێژەی 100% دەخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن، بەمەش گوزەرانی خەڵکی ئەمریکا “باشتر” دەکات، بەڵام بەپێی قسەی خۆی ئەگەر ئەو نەبێتەوە سەرۆک ئەوا “گۆمی خوێن” بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و وڵاتەکەی هەڵدەستێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button