رۆژهه‌لاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی 3ی 2024، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی یەک ملیار و نیوی دیکەی خستە سەر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی مانگی دوو.
دوای تێپەڕبوونی مانگێک هێشتا حکومەتی عێراق تەواوی پارەی مووچەی بۆ مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە، وەزارەتی دارایی عێراق بە پچڕ پچڕ و گوژمەی بچووک پارە دەنێرێت و تاوەکو ئێستا تەنیا 562 ملیاری ناردووە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 949 ملیارە.
Facebook Comments Box