جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

ئێران ڕەتی دەکاتەوە و ئەمریکا هەڕەشە دەکات

دوای ئەوەی ئەلبانیا گشت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێڕان پچڕاند. وتەبێژی کۆشکی سپی، پشگیری ئەو کاردانەوەی ئەلبانیای کردو و هەڕەشەی بەکارهێنانی ماددەی پینجەمی پەیماننامی “ناتۆ”ی لە دژی ئێڕان کرد. ئێڕانیش  ئەو کاردانەوەییەی بە ” بی بنەما و خراپ لە پەیوەندییەکان وەسفکرد.

وتەبێژی کۆشکی سپی ” کارین ژار پییەر” دوای بریارەکی سەرۆکوەزیارنی ئەلبانیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ” پێش ئەوەی (ماددەی پینجەمی پەیمانی ناتۆ) چالاک بکەین، دەبێت پرۆسەکە دەستپێ باکات و ئەندامانی ناتۆ لەسەری بریاربدەن”

ماددەی پێنجەمی پەیماننامەی ” پەیمانی باکووری ئەتڵەسی” ناتۆ، ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەندامانی ناتۆ، ئەو وڵاتە ناچاردەکات بە هانای ئەلبانیاوە بچێت.

لە ڕاگەیندراوێکدا، وەزراەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێڕان ڕایگەیاند “بڕیارەکانی ئەلبانیا بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان [ئێران] له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بانگەشە‌ بێ بنه‌مایانە به‌ کارێکی خراپ و كورتبینی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دەزانین”

ئەم کاردانەوەناش دوای ئەوەهاتن. دوێنێ سەرؤکوەزیرانی ئەلبانیا ” ئێدی راما” لە وتارێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند: گشت پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێڕان دەپچڕێنت.

مانگی تەمووزی ئەمساڵ، هێڕشێکی ئەلکترۆنی کرایە سەر سیستمەی ئەلیکترۆنی ئەلبانیا و چەندین پێگەی ئەو وڵاتە لە کارکەوتن. گرووپی هاکەری ” دادوەری نیشتمان “لە تێلگرام” بەرپرسیاریەتییەی گرتە ئەستۆ.

هەر ئەو هیرشنانە وایکرد لە ڕۆژانی (یەک و دووی مانگی تەمووزی) ڕابڕدوو، رێکخرای ” مووجاهیدین خەڵق”ی ئێڕان لە ئەلبانیا چالاکی گردبوونە و دانێشتنەکانی هەڵپەسێڕێت.  

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button