ئابووریجیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستان

شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکەن

نرخی زێر مانگی ڕابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد كە لە 100 ساڵی ڕابردوودا هێندە بەرزنەبووەتەوە.

جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزتر بووەوە، ئێستا یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و 345 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، شارەزایانی ئابووری دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ كاریگەری گەورەی لەسەر جووڵە ئابوورییە گەورەكان لەجیهاندا دەبێت و مەترسیش لەسەر ئایندەی چەندین وڵات دروستدەكات.

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووەتە 2 هەزار و 339 دۆلار و 74 سەنت، لەکاتێکدایە کە نرخی زێر بۆ هەشتەمین خولی لەسەریەک تاوەکو ڕۆژی سێشەممە بەرزترین ئاستی تۆماركرد. 

هۆکارێکی سەرەکی گرانبوونی نرخەکە، هەڵئاوسانی ئەمریكایە کە لە مانگی ئازاردا جارێكی دیكە زۆر بووە، ئەمەش ئەگەری دابەزاندنی نرخەكانی لە مانگی حوزەیراندا زیاتر كردووە. بەپێی داتاكان ئێستا بە ڕێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە، كە پێشبینییەكانی بەرزبوونەوەی 0.3%ی تێپەڕاندووە، ئەمەش واتە هەڵئاوسان دۆخەكەی بەرەو خراپتر بردووە.

لەلایەکی دیکەوە كڕیارێكی زۆر لەسەر زێڕ هەیە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆكراینا، چین هۆكارن بۆ ئەوەی هەڵئاوسان زیادبێت و نرخەكە بەمشێوەیە بگۆڕێت، ئێستا قازانجی جیهانی لەسەر زێڕ گەیشتووەتە %14 ئەوە مەترسییەكی گەورە دروستدەكات.

سەبارەت بە نرخی زێر لەبازارەکانی هەرێمی کوردستانیش بەمشێوەیەیە:

زێری عەیار 18: 433 هەزار دینار

زێری عەیار 21: 500 هەزار دینار

زێری عەیار 24: 566 هەزار دینار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button