جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
دوو ئەندامی شاندەکەی سودانی لە ئەمریكا داوای مافی پەنابەری دەكەن
دوو ئەندامی ئەو شاندی عێراق، داوای مافی پەنابەرییان لە ئەمریكا كردووە و نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
نزار حەیدەر، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاگەیاندنی عێراقی و شرۆڤەکاری سیاسی لە واشنتن لەوبارەیەوە گوتی: دوو ئەندامی ئەو شاندەی سوودانی کە ئێستا لە ئەمریکان داوای مافی پەنابەرێتیی سیاسییان لەو وڵاتە کردووە و نایانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.
گوتیشی: لەبارەی ڕووداوەکەوە سوودانی گوتوویەتی تاوەکو دەگەڕێنەوە عێراق ئەوکات بڕیار دەدات چی بکات لەسەر ئەو بابەتە، ئەمە “شەرمەزارییە” کە ڕووبەڕووی سەرۆکوەزیران بووەتەوەو بڕیاریشە بەمزووانە ناوەكانیان ئاشكرا بكرێن.
ئەم حاڵەتانە پێشتریش و لە ساڵانی ڕابردوو ڕوویداوە، کە بەرپرسانی سەربازی عێراق کاتێک لەگەڵ شاندی حکومی وڵاتەکە چوونەتە ئەمریکا داوای مافی پەنابەرییان کردووە و لەگەڵ شاندەکەیان بۆ عێراق نەگەڕاونەتەوە.
ژێدەر
ئاڤا
Facebook Comments Box