جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی هێڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

سەرەرای ئەوەی کاربەدەستانی ئێران هەوڵدەدەن ئەو ڕاپۆرتانە سارد بکەنەوە و دەڵێن ” ئەوەی دەیبینین تەنها چەواشەکردنی ڕای گشتی ئێران و جیهانە و هیچ هێرشێک نەکراوەتەوە سەر ئێران، بەڵاو سەرچاوە جیهانیەکەنا دەلێن:

-بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کەناڵی abc news : ئیسرائیل نۆ بنکەی لە ناو خاکی ئێراندا بۆردوومان کردووە.

-میدیاکانی ئیسرائیل هێرشکردنە سەر ئێران و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل پشت راستکردەوە.

-هێرشەکانی ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی و بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بووە.

-ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی ئەسفەهان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە

-تەواوی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران هەڵوەشایەوەو داوا لە گەشتیاران دەکرێت فڕۆکەخانە جێ بهێڵێن

-سوپای پاسدارانی ئێران لە تەواوی بنکەو بارەگا سەربازییەکانی باری نائاسایی کاتی راگەیاند.

-دوو تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەسفەهان ڕوویداوەو باس لە بۆردوومانی شاری تەبرێزیش دەکرێت.

-ئاسمانی تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران بە تەواوی داخراو سیستمی بەرگری لە چەند شارێک کاری پێکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button