رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێندرێن

پێشەوا هەورامانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
ڕۆژی سێشەممە (23ـی نیسانی 2024) پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌وڵی جیددی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
Facebook Comments Box