ته‌ندروستیکوردستانهەواڵ

لە سلێمانی ڕێژەی نەزۆکی زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، لە پارێزگای سلێمانی رێژەی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری زۆر لە ئاستی ستاندارد تێپەڕیوە و گەیشتووەتە 34٪، هەروەها ڕێژەی نەزۆکی لەناو خەڵکدا زیادیکردووە و “هۆکارەکەشی دەروونییە”.

د. شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، رایگەیاند: “ئێستا رێژەی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری زیادیکردووە. بەپێی بنەماکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەبێت رێژەی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری 25٪ زیاتر نەبێت، بەڵام لە سلێمانی رێژەکە لەو ستانداردە تێپەڕیوە و گەیشتووەتە نزیکەی 34٪.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی باس لەوەش دەکات، لەدایکبوونی منداڵی بلووری زیادیکردووە، هۆکارەکەشی زیادبوونی سەنتەرەکانی منداڵبوونی بلوورییە لەو پارێزگایە. هەروەها لەبارەی نەزۆکی لە پارێزگای سلێمانییەوە دەڵێت: ئێستا نەزۆکیش زۆر زیادیکردووە و خەڵکێکی زۆر نەزۆکن و هۆکارەکەشی دەروونییە.

زیادبوونی لەدایکبوونی منداڵی بلووری و لەدایکبوون بە نەشتەرگەری، زیاتر لە ڕێژەی ستانداردی تەندروستیی جیهانی تێپەڕیوە و دکتۆرەکانی ئەو بوارەش، هۆشداری دەدەن بە هاووڵاتییان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button