رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سوودانی جەخت لە بەشداریکردنی پێکهاتەکان دەکاتەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان بە بەشداریی پێکهاتەکان کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەختی لە گرنگی هەڵبژاردن لەژێر ڕۆشنایی کۆدەنگی سیاسی و بەشداری هەموو پێکهاتەکان لەو پڕۆسەیە کردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پارتی و بەشێک لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تێبینییان لەسەری هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button