رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ
فرۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پارێزگایەکی سووریا بۆردوومان دەکەن
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب لە سووریا بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی چەند کەسێکی مەدەنی.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاندووە، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له باكووری رۆژئاوای سووریا، 7 كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە: چەند گەڕەکێکی پاریزگای ئیدلیب، بوونە ئامانجی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا و لە ئاکامدا بووە هۆی كوژرانی 7 كه‌س، کە چواریان مه‌ده‌نین و ئه‌وانی دیكه‌ش ناسنامه‌یان نادیاره.
میدیا مەگەزین- هەولێر
Facebook Comments Box