رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئاسایش قاچاخچی بەلەمە نقومبووەکەی ئیتاڵیای دەستگیر دەکات

دەزگەی ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: “چوار گەورە قاچاخچیی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە تۆمەتبارن بە ناردنی هاووڵاتییان بە رێگەی قاچاخ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەستگیرکراون.”

دەقی راگەیەندراوەکە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کە پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ( ئیتاڵیا )هەبووە ڕادەگەیەنێت.

پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاووڵاتی، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح،ح،ع )،(ب،س،م)،( م،ج،أ )،( د،ع،س )دەستگیربکەین.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button