رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٦/٣٠ بڕی ( ٧٠،١٣١،٢٥٠،٠٠٠ )حەفتا ملیارو سەدو سی و یەک ملیۆن و دوو سەدو پەنجا هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button