رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ئەمریکا داوا دەکات ئۆپەراسیۆن لەدژی پەکەکە ئەنجام بدرێت

ئهمریكا: ئێمە هەست بەو نیگەرانی و هەڕەشانە دەکەین کە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و عێراق دروستی کردوون.
ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا رایگهیاند، ئێمە داوامان لە تورکیا کردووە ئۆپهراسیۆنەکانی دژی پەکەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارنی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق بێت تا کەمترین زیان بەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بکەوێت.
دهشڵێت، ئێمە وەک ئەمریکا هەست بەو نیگەرانی و هەڕەشانە دەکەین کە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و عێراق دروستی کردوون، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە پێویستە ئۆپهراسیۆنەکان بە هەماهەنگی بکرێن بۆ ئەوەی گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت.
Facebook Comments Box