رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی، گفتوگۆیان لەسەر مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو مانگە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن بەغداوە ڕەوانە نەکراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بۆ مووچەی مانگی پێنج، ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولا کراوە، بۆ مانگی شەشیش بەگوێرەی داواکاری ئەوان لیست ڕەوانە کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button