یه‌كه‌م دانیشتینی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بەبێ بوونی هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ دیاركردنی پارێزگارێكی نوێ، ئەمرۆ یەكه‌م دانیشتینی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بریاره ئه‌مرۆ پێنجشەممە كاتژمێر 1ی نیوه‌رۆ، له هۆڵی پارێزگای كه‌ركووك یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كان به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌نها دانیشتنی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت بێ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی نوێ دیاری بكرێت.
پێشتر حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، رایگه‌یاند كه پارتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات و باسی له‌وه كرد كه پارتی هه‌م پێشنیاری هه‌یه تێبینی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاری باشتر بۆ پارێزگاكه بكرێت.
جێگای ئاماژه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركووكی راسپارت بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رێوه‌ببه‌ن، و دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك مان هه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن هه‌م پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌كووك دیاری بكرێت.