رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سێ ئەندامی داعش لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، توانیویانە سێ ئەندامی”داعش” لە سلێمانی دەستگیر بکەن.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاند: هێزەکانیان لە پارێزگای سلێمانی بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دژە تیرۆری سلێمانی لە چالاکییەکدا توانیویانە سێ ئەندامی “داعش” دەستگیر بکەن. بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر ناسنامەی ئەندامەکان بڵاوبکەنەوە.

لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی “داعش” ژمارەیەک پارێزگا و ناوچەی عێراق و سووریای داگیرکرد و بە هەزاران کەسی کوشت و ئاوارە کرد، ساڵی 2017 هێزە عێراقییەکان بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتن بەسەر ئەو ڕێکخراوە لە عێراق ڕابگەیێنن و لە 2019 ش لە سووریا كۆتا پێگەی داعش لە باغۆز كۆنترۆڵكرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button