رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
بە بڕیاری مەسرور بارزانی قوتابییانی ڕزگاربووی دەستی داعش دەگەڕێنەوە سەر خوێندن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی تەمموزی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی سێ ڕزگاربووی کوردی ئێزدی؛ باسی لە بڕیارێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی قوتابییانی ڕزگاربووی دا*عش بۆ سەر پرۆسەی خوێندن.
وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا، ڕزگاربووانی شاڵاوی تیرۆرستانی داعش کە ناویان لە لیستی ڕزگاربووان تۆمارکراوە و لە خوێندن دابڕاون، تەواوی ئاسانکارییان بۆ بکرێت تاوەکو دەست بە خوێندن بکەنەوە.
Facebook Comments Box