رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە

ئەحمەد هۆشیار: هیچ گرفت و کێشەیەکی ئەلیکترۆنیی و تەکنیکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دروست نەبووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 19/7/2024، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، خزمەتگوزارییەکانی هێڵە ئاسمانییەکان، بانکەکان، بۆرسە و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهان لە کارکردن وەستان.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: “تاوەکوو ئێستا کێشە ئەلیکترۆنییەکە نەگەیشتووەتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ گرفت و کێشەیەکی ئەلیکترۆنیی و تەکنیکی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دروست نەبووە.”

کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) رایگەیاند کە ئەو کەموکوڕییە لە ناوچەی ناوەڕاستی ئەمریکا چارەسەر کراوە، دوای ئەوەی بووە هۆی ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکان، بەڵام کۆمپانیاکە تاوەکوو ئێستا هۆکاری کێشە تەکنیکییەکەی ئاشکرا نەکردووە.

گوتیشی: “گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاساییە و هیچ گەشتێک هەڵنەوەشێنراوەتەوە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button