ئابووریجیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بەهای دۆلار و دینار گۆرانکاریان بەسەرداهات

دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەهای تومەنی ئیرانی و دیناری عێراقی دابەزی.

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا یەک دۆلار بە حەواڵە بە 60 هەزار و 400 تمەن بووە. ئێستا بە 60 هەزار تمەنە. بە شێوەی کاشیش یەک دۆلار [نەقد] بە 59 هەزار تمەنە.

واتە، بەشێوەی حەواڵە 100 دۆلار ئێستا بە 6 ملیۆن تمەنە و بە کاشیش 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە.

لە بازاڕەکانی نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش تمەن 1.3٪ـی نرخەکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا؛ یەک دۆلار بە 60 هەزار و 480 تمەنە.

هاوشێوەی بەهای تمەن، کوژرانی هەنییە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەهای دیناریش داناوە.

بەجۆرێک، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 200 دینار بووە. کاژێر [16:17 خولەک]، 100 دۆلار بەرامبەرە بە 149 هەزار و 550 دینار.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (31-7-2024) ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا و تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام زۆربەی گومانەکان بۆ ئیسرائیل دەچن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button