باربارا لیف .. لایهنه سیاسییهكانی عێراق به گفتوگۆ كێشهكانیان چارهسهربكهن
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ “کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست” و باکووری ئەفریقا “باربارا لیف”، لە بارەی ڕەوشی عێراق، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی، ڕەوشی کاری ڕۆژنامەگەری دەکات. بۆچوونی ووڵاتەکەی بۆ ڕۆژنامەنووسان خستە ڕوو.
ڕەوشی عێراق
ئەو یاریدەدەرەی وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە ڕەوشی عێراق دەدات و دەڵێت ” دەربارەی توندوتیژیەکانی ئەم دواییانەی بەغداد، پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەروەری و سەقامگیری و ئاساییشی عێراق دەکات.”
هەر لەبارەی عێڕاقەوە لیف زیاتر ڕوونیکردەوە ” به ههموو لایهنهكانمان ڕاگهیاندووه پێویسته بگهڕێنهوه سهر مێزی گفتوگۆ و نابێت بڕیارهكانیان ببنه هۆی گرژی وهك ئهوهی له ههفتهی ڕابردوو بینیمان. پێویسته لایەنەکان بگهنه سازان و به گفتوگۆ كێشه و جیاوازییه سیاسییهكانیان چارهسهربكهن”
پرسی نەوت و گاز
هەروەها لیف لە بەشێکی تری قسەکانی ” جهختی لهسهر رێككهوتنی سیاسی لهسهر یاسایەکی نیشتمانی تایبەت بە نەوت و گاز و بە پشتبەستن بە سازشکردن و دیالۆگی مانادار كردهوه و پاڵپشتی وڵاتهكهشی [ئەمریکا] بۆ یهكلایی كردنهوهی ئهو پرسه دووپاتكردهوه”
ژینگەی کاری میدیایی
بەشێک لە قسەکانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی کوونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێردا بڵاوکراوەتەوە، کە دەڵێت” جێگری وەزیر باسی لە خراپبوونی ئەو ژینگەیەش کرد کە تێیدا ڕۆژنامەنووسان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر خەڵک جێبەجێدەکەن و بە نوێنەرانی ئەو ناوەندە میدیاییانەی ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت بەردەوام ئەم پرسە باسدەکەم. بە بڕوای تۆ گەورەترینی ئەو ئاڵنگاریانە چین کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێن؟”
باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سەروبەندی ئاڵۆزییەکانی عێراق گەیشتە عێڕاق و لە هەفتەی ڕابردوو دیداری لەگەڵ زۆربەی بەرپرسە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و عێڕاق هەبووە.