تهندروستیجیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ڤاکسینی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دروست دەکرێت
هیندستان كار لەسەر دروستكردنی ڤاكسینێک بۆ چارەسەری نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دەکات.
ئادار پوناواڵا، بەڕێوەبەر لە پەیمانگەی سیرۆم لە هندستان بە میدیاكانی گوت: سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاكسینێكی تایبەت بە ئاوڵەی مەیموونین و كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینەكە دەخەینە بازاڕەوە.
هەرچەندە لە ئێستادا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان ڤاكسینی كۆڕۆنا بۆ لاوازكردنی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەکاردەهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەندروستیی جیهانی دانی بە ڤاكسینەكەدا نەناوە.
ئاوڵەی مەیموون هەڕەشە لە جیهان دەكات، چەندین وڵات كار لەسەر دروستكردنی ڤاكسینێک دەكەن بۆ ڕووبەڕووبنەوەی ئەو نەخۆشییە.
Facebook Comments Box