رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

تەواوی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان دەڵێت ” بڕیارە بەم نزیکانە کۆی ئەو پارەی لەلای بەغدا ماوە، رەوانە بکرێت”.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان گوتی: دەربارەی ئەو گوژمە پارەیەی جووتیاران کە لای بەغدا ماوە، قسەم لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە و پێیان ڕاگەیاندم، بەم نزیکانە پارەكە دەنێرن.

گوتیشی: نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا پەیوەندی بەوەوە هەیە، حكومەتی عێراق ئەو بڕە گەنمەی بۆ وەرگرتن لە جووتیاران دیاری کردبوو، ڕێژەی وەرگرتنەکەی زیاتر کردووە.


شایەنی باسە، تا ئێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و  نزیکەی 500 ملیاری دیکە ماوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button