رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

کەشناسی کۆتایی گەرمای ڕاگەیاند

لە سبەینێوە كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایانە دێت كە ئەمساڵ هەموو ناوچەكانی عێراقی گرتەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەکان ئەم هەفتەیە كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایانە دێت كە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە

دەستەی كەشناسی عیراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە لە رۆژی چوارشەممەوە لە سەرانسەری عێراق پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكەن و كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایانە دێت كە ئەمساڵ هەموو ناوچەكانی عیراقی گرتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی هەرێمیش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button