رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

تەقینەوەیەک لە سەربازگەیەکی سوپای پاسداران ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەن

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئیسفەهان، کە سەربازگەی (صاحب الزمان) ناسراوە، بڵاوی کردووەتەوە، لە کارگەیەکی ناوەندی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئیسفەهان بەهۆی دزەکردنی گازەوە تەقینەوەیەک ڕووی داوە و یەک ئەندامی هێزەکانی سوپای کوژراوە و 10 ئەندامی دیکەش بریندار بوونە.

هەر لە بارەی تەقینەوەکەوە، ڕادیۆ فەردا لە زاری ڕەمەزان شەریف بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، لە تەقینەوەکەی سەربازگەکەدا 15 ئەندامی هێزەکانی سوپا کوژراون.

هەروەها هۆی تەقینەوەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێکخستنی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی سەربازگە و هەر بە گوتەی ڕەمەزان شەریف، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک ئەندامی دیکە سوپای پاسداران برینداربوون، کە برینی بەشێکیان قورسە.

ڕاشیگەیاندووە، تیمێکی تایبەت و پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لە هۆ و چۆنێتی تەقینەکەوە دەکەن و کەسانی کەمتەرخەمیش سزا دەدرێن.

ژێدەر

K24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button