رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
راگەیاندراوێك لە بانكی ناوەندیی عێراقەوە لەبارەی دۆلار
سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق ژمارەیەك كۆبوونەوەیان لە بارەی حەواڵەی دەرەكی و فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختینەیی لە ئەمریکا دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئابی 2024، شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی عەلاق سەرۆكی بانكی ناوەندیی عێراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكانی لە ئەمریكا بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، لەگەڵ هەریەك لە وەزارەتی گەنجینە و بانكی ناوەندیی ئەمریكا كۆبوونەوەی چڕیان كردووە.
هەروەها روونی كردووەتەوە، لەگەڵ ژمارەیەك لە كۆمپانیا و گرووپی ئاڵوگۆڕی دراو كۆبوونەتەوە.
بە گوێرەی بانكی ناوەندیی عێراق، كۆبوونەوەكان بۆ رێكارەكانی چاودێری بانكی ناوەندیی عێراق، لەبارەی ئاڵوگۆڕی دەرەوە بووە، پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختینەیی.
Facebook Comments Box