رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

گرفتێکی دیکەی مووچە چارەسەر دەكرێت

تاوەکو هەفتەیەکی دیکە پرۆسەی بایۆمەتریی خانەنیشان کۆتایی دێت و گرفتی سەرەکیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت.

لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، گفتوگۆ سەبارەت بە تێبینییەکانی لیستی مووچە کراوە، یەکێک لە تێبینییەکان نەبوونی بایۆمەتریی بەشێک لە مووچەخۆران بووە کە زۆرینەیان خانەنشینن، شاندەکەی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوەداوە تاوەکو هەفتەیەکی دیکە پرۆسەی بایۆمەتریی خانەنیشان کۆتایی دێت و گرفتەکە چارەسەر دەبێت.


ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 26-8-2024 خانەنشینانی ئاگادار کردەوە دوو هەفتەیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بایۆمەتریی مووچە بکەن، “بەپێچەوانەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت” ئێستا پرۆسەکە لە ژمارەیەک بانکی دیاریکراو بەردەوامە.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button