رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزارەتی ناوخۆ بۆ باڵیۆزی ئێران: هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە
بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل. هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button