رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەتی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پرۆژەی (هەژماری من) کرد، کە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا مووچەی دووسەد هەزار کەس لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە بدرێت.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پرۆژەکە و پشتیوانی و چاودێریی بانکی ناوەندی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی تایبەتی خۆی لە هەژماری من و چاکسازییە بانکییەکانی حکومەتی هەرێم. هەروەها باسی لە گەشەکردنی خواستی دامەزراوە داراییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەماهەنگیکردن و پشتگیریکردن لە ستراتیژی حکومەتی هەرێم لە بواری داراییدا کرد. 
خێراترکردنی گشتگیری دارایی لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و هەنگاوەکانی بە دیجیتەڵکردنی بانکەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button