رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە و ژمارەیەک پرسی دیکە ڕێککەوتن

گوێرەی زانیارییەکان، هەردوولا لەبارەی ژمارەیەک پرس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی باشیش لەسەر ژمارەیەک پرسی دیکە هەیە.

هەردوو ئەنجوومەنەکە لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:

1. کۆمپانیاکان تەنها باج بە یەک حکوومەت بدەن، یان حکوومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان؛ واتا نابێت باجی دوولایەنە بمێنێت.

2. چارەکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی هەردوولا؛ بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

3. کێشەی مووچە چارە دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی ئاب ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

4. پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ لادانی بازگەکانی گومرگی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

ژێدەر

K24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button