نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ یان سبەى لیستى مووچە بۆ بەغداد دەنێرین.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان، گوتی: “لیستى مووچەى مانگى هەشت لەلایەن گەنجینەکان بۆ وەزارەتى دارایى و ئابووریى نێردراوە و وردبینى تێدا دەکرێت”.
گوتیشى “پاش تەواوبوونى وردبینى، لیستى مووچەى مانگى هەشت ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەى چوارشەممە، رەوانەى بەغداد دەکرێت”.
سەرچاوەکە باسیلەوەشکرد، داوا لە وەزارەتى دارایى کراوە، بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەران بکرێت، ناوى دووبارە لە لیستی مووچەدا نەبێت، ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە بنووسرێت کە مووچە وەرناگرن”.
بەگوێرەى راگەیەندراوى هاوبەشى هەردوو ئەنجوومەنى وەزاریى ئابووریى عێراق و ئەنجوومەنى ئابووریى هەرێمى کوردستان، بڕیاردراوە بە پێشکەشکردنی راسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەر و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێمى کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.
ژێدەر
8