رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشەکەی مەخموور ئاشکرا دەکرێت

بەهۆی بۆردومانکردنی خانوویەکی نێو کەمپی مەخمور، ژمارەیەک لە ئاوارەکانی باکووری کوردستان کوژران و برینداربوونی.

لەمبارەیەوە سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر-مەخموری هێزەکانی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: کاتژمێر 5:00ی ئێوارە، بە درۆن خانوویێک لە بەشی ڕۆژئاوای ناو کەمپی مەخموور بۆردوومان کراوە، بەوهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون، دیار نییە چەکداربوون یان نا.

بە گوتەی سیروان بارزانی، کەمپی مەخموور لە ژێر چاودێری هێزە عێراقییەکانە، ‘ئەو خانووەی بۆردوومان کراوە بارەگای سەربازی نەبووە’، دوای بۆردومانەکە بەشێک لە دانیشوانی کەمپەکە خۆپیشاندانیان دژی بۆردومانەکە لەبەر دەرگای کەمپەکە کردووە.

کەمپی مەخموور تایبەتە بە ئاوارەکانی باکووری کوردستان و لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور دروستکراوە، بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن.  

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button