شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی عێراق 150 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
دوای ڕەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدا بە دوو گوژمەی جیا بڕی 300 ملیار دیناری لە کوێ 590 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لەدوای ڕۆژی دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
نازم ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەنمی دهۆک ڕایگەیاند: “پارەکە لەلایەن لقی هەولێری بانکیی ناوەندی خەرج دەکرێت، چەکەکانمان وەرگرتووە و دوای وردبینی لە بەغدا بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەدرێت”.
ئەو 150 ملیار دینارەی لەلایەن بەغدا نێردراوە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە:
– هەولێر: 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 دینار.
– سلێمانی: 67 ملیار و 84 هەزار و 117 دینار.
– دهۆک: 35 ملیار 541 ملیۆن و 84 دینار.
ژێدەر
ئاڤا