رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
شاندێکی دیکەی لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات
وابڕیارە شاندێکی دیکەی بەغدا بۆ پرسێکی گرنگی ئابوری سەردانی هەرێم بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند،”لە دوای کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق وهەرێم کە لە هەولێر، بڕیاردرا شاندێکی وەزارەتی نەوت سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکە،” ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنەوە لەسەر خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەرناردەی نەوتی کوردستان، کە تا ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدا کێشەی لەسەرە ونەگەیشتوونە ڕێککەوتن”,.
ئاماژەی بەوەشکرد،ڕۆژی سەردانەکە دیاری نەکراوە وبڕیاریشە شاندەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆ بێتەوە.
Facebook Comments Box