رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەو ئامێرەی لە دەستی چەکدارانی حیزبوڵڵا تەقییەوە چییە؟

ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ر، ئامێرێكی بچووكه‌ و هه‌ڵگرتنی ئاسانه‌ و بۆ په‌یوه‌ندیی قسه‌كردن و نامه‌گۆڕینه‌وه‌ به‌ كار دێت، هەروەها ئامێرەکە لە‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وانتر به‌ كار هات، كاتێك توانرا به‌كارهێنانی له‌ لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه‌ ئاسانتر بكرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و لەڕێگەی هاککردنەوە تەقێنرانەوە، تاوەکو ئێستا کوژرانی هەشت کەس و بریندابوونی دوو هەزار و 750 کەس لە لوبنان و، برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە سووریا ڕاگەیێنراوە.

دوای پەیدابوونی مۆبایل، ئێستا پەیجەر لەو شوێنانە بەكاردەهێنرێت كە تۆڕی مۆبایل لێیان لاوازە، هاوكات لەلایەن بەشێك لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی زانیاری دزە نەكات و ئۆپەراسیۆنەكان بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچن، لەنێویشیاندا چەكدارانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ پاراستنی زانیارییەكانیان بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی نەكەونە دەست ئیسرائیل.

پەیجەر، لە هەندێک لە نەخۆشخانەکانیش بەكارهێنراوە، پزیشكان پەیجەریان پێ باشترە لە مۆبایل بەهۆی ئەوەی كاریگەریی خراپ و زیانی بۆ نەخۆش كەمترە و لەرەلەری نییە.

لەیەك كاتدا دەتوانرێت سەدان ئامێری جۆری پەیجەر بە یەك تۆڕ ببەسترێنەوە و پەیامێك لە تۆڕی سەرەكییەوە بۆ سەرجەم ئامێرەكان بنێردرێت، ئەمەش لەلایەن چەكدارانی حیزبوڵڵاوە پەیڕەو كراوە و فەرمانەكان بەمشێوەیە دەنێردران.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button