ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری 2024 خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق. لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەروەها لە 1ـی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، 74 ملیار و 844 و ملیۆن و 532 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.