ته‌ندروستیکوردستانگرنگهەواڵ

سەرۆکی حکوومەت … دەزانم کە بواری تەندروستی لە کوردستان کێشە و گرفتی هەیە

لە مەڕاسیمی خوولی حەڤدەهەمینی زانکۆی “پزیشکی هەولێر”. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ” پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە، کە پێویستە بەر لە هەر شتێک ئامانجەکەی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و پاراستنی تەندروستیان بێت”

ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. مەراسیمی خوولی ١٧هەمینی زانکۆی هەولێری پزیشکی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو. لە وتارێکیدا، مەسڕوور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ” لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پەرەپێدانی ئاستی زانستی و ئەکادیمی و زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانمان، دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەسند کرد. ئەم دەستەیە ئامانجی بەرزکردنەوەی کواڵیتی خوێندن و پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا شایەتی ئەوەین، کە ئاستی زانکۆکانمان بەرز بووەتەوە”

مەسرور بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکرد و وتی “بۆ ئەوەی بتوانین ڕکابەری لەگەڵ زانکۆکانی جیهانیدا بکەین، بە پێویستمان زانی ئەو دەستەیە دابمەزرێنین ( دەستەی متمانەبەخشین )، بۆ ئەوەی زانکۆکانمان لەسەر ئاستی جیهان پلەکانیان بەرزببێتەوە و ئاستی خوێندن لە کوردستان بەرز بکەینەوە”

لەبارەی کەرتی تەندرووستی لە کوردستان. سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند ” دەزانم کە بواری تەندروستی لە کوردستان کێشە و گرفتی هەیە”. هەر لەبارەی گرفتەکانی ئەو کەرتە، لە دریژەی وتارەکەی وتی “بۆیە یەکێک لەلایەنە گرنگەکانی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازیکردنە لە بواری تەندروستی و باشترکردنی کوالێتی نەخۆشخانەکان و چاکسازیکردنە لە هاوردەکردن و پشکنینی دەرمان”

زانکۆی هەولێریی پزیشکی لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، دوای ئەوەی پێشتر کۆلێژی پزیشکی سەربە زانکۆی سەڵاحەددین بوو. ئەم زانکۆیە لە پێنج بەش پێک دێت و خوێندنی تا ئاستەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆراش لە خۆ دەگرێت.

لە خوولی ١٧هەمینی زانکۆی پزیشکی هەولێر، ٦٩٢ خوێندکار پڕوانامەیان پێبەخشرا.

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button