ئابووریکوردستانگرنگ

لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

سبەی یەكشەم تەواوكاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكرێت، پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم رای گەیاند، بە گەیشتنی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

ماڵپەڕی  “بەغداد الیوم” لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاندووە،  بەڵێنی ناردنی تەواوكاریی مووچە دراوە و رۆژی یەكشەم، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە، سبەی یەكشەم 29ی ئەیلوول، تەواوی ئەو بڕە پارەیەی كە ماوە بۆ مووچەی مانگی هەشت ماوە، رەوانە دەكرێت.

رۆژی پێنجشەم وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان بەبێ كەموكوڕی و بەو شێوازە پێشكەش كرد كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ دواین جار داوای كردبوو.

وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە كە بڕەكەی  243 ملیار دینارە، لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوكاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵییەوە، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button