رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزیری ناوخۆیی عێراق: بۆ ڕێگریی لە ماددەی هۆشبەر بۆشایی و درزی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی هەیە

‎عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت: “بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران ئیمزا کردووە، بەڵام هەندێک بۆشایی و درزی ئەمنی ماون، بە تایبەتیی لە ناوچەی یەکەمی پارێزگای سلێمانی”. 
‎وەزیری ناوخۆی عێراق سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوور لەگەڵ تورکیا، ئاماژەی بەوەدا: “بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا لێژنەیەک  پێک هێنراوە و  تەرخانکراوی دارایی بۆ دروستکردنی ئێشکگری هاوبەش دابین کراوە و 30 بنکەی ئێشکگری دروست دەکەن و ڕێگریی لە هەموو جۆرە دزەکردنێک دەکەن”. 
‎لاهور شێخ جەنگیش لە لێدوانێکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: “بەرپرسی هەرە گەورەی یەکێتی، بە هاوکاریی کەسێک لە بەغدا پیاوێکیان لە سووریاوە هێناوە و کارگەیەکی ماددەی هۆشبەریان لە سلێمانی داناوە. دواتریش ئەو کارگەیان بەسەر پێشمەرگەیەکدا ساخ کردووتەوە و نکوڵیان لە خاوەندارێتیی کردووە”. 
‎هاوکات مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: “بۆ ئەوەی ڕێگری لە ماددە هۆشبەرەکان بکرێت و کوردستان پاک بکرێتەوە پێویستە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئەو ماددانە تێک بدرێن”. 
‎دەسەڵاتی حزبیی پارێزگای سلێمانی، داهاتووی شارەکەی خستووەتە مەترسییەوە و بۆ یەکەم جارە لە مێژوودا، وێرای بۆشایی ئەمنی، کارگەی درووستکردنی ماددەی هۆشبەر لەو شارە درووست دەکرێت. هەرچەندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین ئاماری دەست بەسەرداگرتن و ڕێگریی لە ماددە هۆشبەرەکان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام دەسەڵاتی حزبیی سلێمانی ڕێگریی لە کارەکانی حکوومەت و دەسەڵاتی کارگێڕی شارەکە دەکات.

K24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button