کوردستانگرنگ

پارێزگاری سلێمانی داوای دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی دەکات


پارێزگاری سلێمانی: تا ئەو کاتەی حکومەت داوای بەخشینم لە پۆستەکەم قبووڵ دەکات، لە پۆستەکەم بەردەوام دەبم.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت: بۆ جاری سێیەم و کۆتایی، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بەخشینمان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەند بکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاماژە بەوە دەكات لەمڕۆوە، وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەكەی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بەخشینەکەی پەسەند دەکرێت، یان ڕێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەی لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی دیكە.

وەك خۆی لە ڕوونكردنەوەكەدا باسی دەكات، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پێشووتر دوو جار لە دوو كاتی جیاواز بەفەرمی داوای بەخشینی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی كردووە، بەڵام پەسەند نەكراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەوەکالەت کشانەوەی بزووتنەوەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێی ڕاگەیاند.

دوای بڕیاری کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی وەک یەکەم وەزیر و بەرپرسی گۆڕان پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی بزووتنەوەکە ڕاگەیاند و گوتەبێژی وەزارەتی داراییش بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاوات شێخ جەناب پێشتریش سێ جار داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، نەوەک تەنیا لە حکومەت، بەڵکو بەتەواوی واز لە کاری حیزبی و بزووتنەوەی گۆڕان دەهێنێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button