
فەرماندەیەکی سەربازیی یەكێتی: یه‌كێتی هەڕەشەم لێ دەكات و مووچەکەمیان ڕاگرتوە چونکە کچەکەم بەربژێرە لەسەر حیزبەکەی لاهور شیخ جەنگی.
فەرماندە فاخیر عومەر، كە پلەی سەربازییەكەی رائیدە لە حەرەكاتی فەوجی یەكی لیوای چواری فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن كە هێزێكی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، گوتی: “دوێنێ هەینی 11ی ئۆكتۆبەری 2024، یه‌كێتی دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەكەمدا گرتووە و مووچه‌یان راگرتووم و ئەو ده‌مانچه تایبه‌تەی مام جه‌لال پێی دابووم، ئه‌ویشیان لێوه‌رگرتوومه‌ته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌م تیرۆر كراوه و هێشتا حه‌قم وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ كردم.”
گوتیشی: “رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و فشار بوومه‌ته‌وه، چونكه كچه‌كه‌م له‌سه‌ر لیستەكەی لاهوور جه‌نگی بەربژێرە، یه‌كێتی به‌مه نیگه‌ران بووه و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌مان لێ ده‌كەن تا كچه‌كه‌م بكشێنمه‌وه، ئەمانە قووتی ماڵ و منداڵیان بڕیوم و مووچه‌م ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زاره، یه‌ك ده‌قه خیانه‌تم له یه‌كێتی نه‌كردووه، كەچی لێیان بڕیوم، ئه‌وه‌ش وه‌فا و چا‌كه‌ی یەكێتییە.”
ئەو فەرماندە سەربازییەی یەكێتی راشیگه‌یاند: “من هه‌موو ژیانم له‌پێناو یه‌كێتیدا به‌خشی، كەچی ئه‌وه وه‌فای ئه‌وان بووه بۆم، لێره‌وه رایده‌گه‌یەنم، بڕۆن سه‌یری پشتیوانیی خه‌ڵكی رانیه بكه‌ن لێمان، ئه‌وجا ده‌زانن قورسایی ئێمه چه‌نده.”
