رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١٠/١٥ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستا لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: ئەمرۆ بڕی (٧٧،٨٤١،٧٦١،٠٠٠) حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
Facebook Comments Box