رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاپرسییەكی دامەزاراوەیەكی ئەمریكیی: سەدا 82ی دەنگدەرانی دهۆك پشتیوانی لە پارتی دەكەن

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكی دامەزاراوەیەكی ئەمریكی و كۆمپانیایەكی ناوخۆی و دەزگای میدیایی بوار، زۆرینەی هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆك پشتیوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.

دامەزراوەكى ئه‌مه‌ریكى دوو راپرسی گه‌وره‌ و فراوانى به‌ر له‌ هەڵبژاردن و لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردن بۆ دەرەنجامی بارودۆخی گشتی پێش هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاییه‌كى ناوخۆیى له‌ بوارى توێژینه‌وه‌ و راپرسى به‌ هاوكارى ده‌زگاى بوار لە هەر چوار بازنه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵەبجە ئەنجامداوە.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە لە سنوری پارێزگای دهۆك، ئەو پرسیارە لە هاوڵاتیان كراوە پشتیوانی كام لیست دەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، (12.1%)ی هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆك خۆیان یەكلایی نەكردووەتەوە كە دەنگ بە كام لیست دەدەن و (1.9%)یشییان بڕیارییان داوە كە دەنگ نەدەن.

لەو هاوڵاتییانەشی كە خۆیان یەكلایی كردووەتەوە كە دەنگ بە حیزبەكان بدەن، ئەنجامەكەی بەم شێوەیە بووە (1.8%ییان بۆ یەكێتی، 82.6%ی پارتی، 0.2%ی نەوەی نوێ. 0.5%ی یەكگرتوو. 0.2%ی هەڵوێست. 0.2%ی بەرەی گەل. 0.2%ی كاندیدانی سەربەخۆ).

هەر بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكییەکە، 62%ی هاوڵاتیانی هەولێر، پشتیوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن و (4.9%)یشی یەكێتی.

بوار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button