رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەمریكا دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی كوردستان دەکات

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا: دەستخۆشی لە هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ تەرخانكردنی ڕۆژێك بۆ دەنگدانی تایبەت.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە پۆستێکی بڵاوکردەوەتەوە و نووسیویەتی، “دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە ڕۆژێكی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانكردووە.”

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر نووسیویەتی: “ده‌ستخۆشى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ته‌رخانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ 18ـی تشرینى یه‌كه‌م بۆ ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كه‌سانى تر كه‌ پێشبینى ده‌كرێت له‌ 20ـی تشرینى یه‌كه‌م له‌ ئه‌ركدا بن و خزمه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌یان بكه‌ن. ڕێكخستنى شوێن و پێداویستى گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ تاوەکو بتوانن به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پێویسته‌ بۆ بره‌وپێدانى پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى یه‌كسانى دادپه‌روه‌رانه‌.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button